بۆ کوردی نووسین چیمان پێویستە؟

هاسان‌ترین ڕێگا بۆ دابەستنی تەختەکلیلی کوردی و فارسی  

(دوایین دەسکاری: 1/8/1394)


ئاگاداری: ئەم بەرنامەیە تەنیا لە سەر ویندۆزی10، 8 و 7 تاقی کراوەتەوە.


سەرەتا فایلە زیپەکە دانلۆد بکەن، دوایە لە زیپیان دەربێنن و لە ڕووی ڕێنوێنییەکەوە کارەکەتان ڕاپەڕێنن. بۆ کارهاسانی بەرنامەی زیپیشم داناوە.

شێوەی لە زیپ‌دەرهێنان: دوای دابەزاندنی فایلەکە، لە سەر فایلەکە کلیکی ڕاست بکەن، وێنەی سێ کتێب دێت، لە سەر Extract here کلیک بکەن، پووشەیەک هەر بە ناوی ئەو فایلەی کلیکتان لەسەری کردووە دەکرێتەوە. باقی شتەکانیش لە نێو پووشەکە لە فایلی ڕێنوێنی‌دا باس کراوە.

ئەگەر ئەم بەرنامانەتان بە دڵ بوو و لە سەر سیستمەکەتان گرفتی نەبوو، دەتوانن بیدەن بە هاوڕێکانیشتان.


نێوئاخنی ئەم فایلە بریتییە لە:

1- ڕێنوێنیی دابەستنی بەرنامەکان،


2- بەرنامەی تەختەکلیل بۆ نووسینی کوردی،


3- بەرنامەی تەختەکلیل بۆ نووسینی فارسی،


4- باش‌ترین فۆنتی کوردی،


********************************


دابەزاندنی بەرنامەکان