شیفت باشە یان خراپ؟

شیفت باشە یان خراپ؟


دیارە لە پیتچنینی هەر نووسراوەیەکدا ئێمە جارجارە کارمان بە کلیلی شیفت دەبێ. بەڵام ئەگەر نووسراوەکە بە زمانی کوردی بێت، جارجارە دەبێتە هەزاران جار و ئیدی دەستی پیاو ماندوو دەبێ. بەتایبەت بۆ بزرۆکەی (ە) (هێ).

لە بیرمە کتێبێکی زەلامیان لە مەهاباد بۆ هاوڕێیەک تایپ کردبوو، هێنابووی بۆ لای من کە لیزگەی ناوەکان (فهرست اعلام)ی بۆ دروست بکەم. دیتم بۆ هەر بزرۆکەیەکی (ە)، شیفتێک گیراوە. حیسابم کرد 210000 (دووسەت و دەهەزار) جار شیفت لێ دراوە. هەر لای کاکی نووسەر هێنام ئاڵ‌وگۆڕێکم لە تەختەکلیلدا دروست کرد. ئەو پیت‌چنە بەستەزمانە دەیتوانی بە 20000 (بیست هەزار) شیفت کارەکەی ڕاپەڕێنێ و 190000 شیفتی بۆ بمێنێتەوە.

برادەرانی کورد ئای‌تی گرووپیش لە سەر ئینتێرنێت بەرنامەیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە پیتە کوردییەکان دەچنە سەر پیتە ئینگلیسییەکان بۆ نموونە بە لێدانی (F) دەنووسی (ف). بەڵام ئەم بەرنامەیەش دەبێ ئەوەندەی شیفت بۆ بگری لە شان و قۆڵ دەکەوی.

بۆ ڕزگار بوون لە دەست شیفت، من بەرنامەیەکم پێ شک دێ بە ناوی kayboard layout manager کە لە پۆستێکدا بە ناوی (یونیکورد دێوەزمە نییە) بە تەواوی باسم کردووە. بە دابەستنی ئەم بەرنامەیە تەنیا بۆ (نیوەمەودا) شیفتت دەوێ. ئیدی لە هیچ جێگایەکی دیکەدا کارت بە شیفت نابێ و خودا بتحەسێنێتەوە.

جا ئێستاکە خۆتان بڵێن: شیفت باشە یان خراپ؟

نظرات 5 + ارسال نظر
سەیران جمعه 15 شهریور‌ماه سال 1392 ساعت 07:55 ب.ظ

حەک دەستەکانت خۆش بێ، من جاران هەر خەریکی شیفت گرتن بووم. دەست و مەچەکم دەهێشا. ئیدی منیش حەسامەوە

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان سه‌شنبه 19 شهریور‌ماه سال 1392 ساعت 12:04 ب.ظ

ئێوارە شێعری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
بە یادی کاک سوارە ئیلخانیزادە

کاتی بەڕێوەچوون:
پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ.

دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەت:
٢٥ی خەرمانان.

ئادرەس بۆ ناردنی بابەت:

e.e.bokan@gmail.com

شوێنی بەڕێوە چوون:
ساڵۆنی ئامفی تئاتری کتێبخانەی گشتی بۆکان (پارکی میللەت)

کاتی بەڕێوەچوون:
٤ تا ٧ی ئێوارێ.

ژمارەی پێوەندی:
٠٩٣٦٤٢٠١١٦١

ئومید سه‌قزی یکشنبه 14 مهر‌ماه سال 1392 ساعت 01:20 ب.ظ

مامۆستا گیان سڵاوت لێ بێت
ھیوادارم ھه‌موو کات سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بیت به‌تایبه‌ت بۆ خزمه‌ت کردن به‌ کلتووری گه‌له‌که‌مان.
ئه‌و فۆنتانه‌ زۆر جوان و باشن. به‌ڵام ئه‌و فۆنته‌ی که‌ له‌ فۆنتی لۆتۆس فارسی وه‌رت گرتووه‌ و کردووته‌ به‌ کوردی، کێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌ باری بزوێنه‌کانه‌وه‌ ھه‌یه‌. تکایه‌ ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌کرێ ڕایێکی دیکه‌ سه‌ر له‌نوێ سازی بکه‌نه‌وه‌. با که‌مێ بزوێنه‌کان گه‌وره‌تر و له‌سه‌ر وشه‌که‌ بن. بۆ پیتی (ڕ) تکایه‌ با گه‌وره‌تر و نزیکتر بێت.
ده‌ست و په‌نجه‌ جوانه‌که‌ت ماچ ده‌که‌م.
برات ئومید سه‌قزی

میلاد معروفی اقدم جمعه 1 آذر‌ماه سال 1392 ساعت 12:40 ق.ظ

به راستی ده سته کان خوشبیت زور زور جالب بو

لوقمان نادرپور شنبه 12 مهر‌ماه سال 1393 ساعت 04:46 ب.ظ

بەداخەوە تایپی کوردی یەک جۆر نیە و هەر کەس بە شێوازێک کار ئەکەن. هیوادارم دۆستانی خۆش فکری وەک جەنابت ئەم کێشە چارەسەر بکەن

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد