هاسانترین ڕێگا بۆ دابەستنی تەختەکلیلی کوردی و فارسی
(دوایین دەسکاری: 1/8/1394)
ئاگاداری: ئەم بەرنامەیە تەنیا لە سەر ویندۆزی10، 8 و 7 تاقی کراوەتەوە.
سەرەتا فایلە زیپەکە دانلۆد بکەن، دوایە لە زیپیان دەربێنن و لە ڕووی ڕێنوێنییەکەوە کارەکەتان ڕاپەڕێنن. بۆ کارهاسانی بەرنامەی زیپیشم داناوە.
شێوەی لە زیپدەرهێنان: دوای دابەزاندنی فایلەکە، لە سەر فایلەکە کلیکی ڕاست بکەن، وێنەی سێ کتێب دێت، لە سەر Extract here کلیک بکەن، پووشەیەک هەر بە ناوی ئەو فایلەی کلیکتان لەسەری کردووە دەکرێتەوە. باقی شتەکانیش لە نێو پووشەکە لە فایلی ڕێنوێنیدا باس کراوە.
ئەگەر ئەم بەرنامانەتان بە دڵ بوو و لە سەر سیستمەکەتان گرفتی نەبوو، دەتوانن بیدەن بە هاوڕێکانیشتان.
1- ڕێنوێنیی دابەستنی بەرنامەکان،
2- بەرنامەی تەختەکلیل بۆ نووسینی کوردی،
3- بەرنامەی تەختەکلیل بۆ نووسینی فارسی،
********************************
نەرمامێری گۆڤاری ڕامان
ئەم نەرمامێرە بریتییە لە گۆڤاری رامان لە ژمارە 84ەوە تا ژمارە 200
بەم زووانە لە فرۆشگای ژینووس بڵاو دەبێتەوە
نەرمامێری (ڕازی تەنیایی)
ڕازی تەنیایی، دیوانی شێعری ئەحمەد هەردییە. ئەم نەرمامێرە هەموو شێعرەکانی ئەم دیوانە و ئەو شێعرانەی کاتی خۆی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاو بوونەوە لە خۆ دەگرێ. هەروەها ئەو شێعرانەی کراون بە گۆرانی، لەوێدا هەن.
بەم زووانە لە فرۆشگای ژینووس لە پاساژی عەباسی بۆکان بڵاو دەبێتەوە.
ژاوەرۆ
ناوی نەرمامێرێکە کە بریتییە لە 50 کتێبی فەرهەنگ بە زمانی کوردی بە کوردی و بە زمانەکانی دیکەی وەک فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی و ...
شوێنی کڕین: فرۆشگەی ژینوس لە پاساژی عەباسی بۆکان
گۆڕینی فۆنتەکانی چەشنی عەلی بۆ یونیکورد و یونیکورد بۆ عەلی
بەم بەنارمەیە بە هاسانی دەتوانن ئەم دوو چەشنە فۆنتە بگۆڕن بە یەکتر و دوایە کاری لە سەر بکەن.
هەر ئەوەندەی زەحمەتە دەقەکە لە وۆردەوە کۆپی بکەن و لە نێو بەرنامەکەدا پەیستی بکەن. دوایە وەرگێڕان لێبدەن. ئیدی ئاو بێنە و دەستان بشۆ!
بۆ داگرتنی فایلەکە ئــــــێــــرە کلیک بکەن.
شیفت باشە یان خراپ؟
دیارە لە پیتچنینی هەر نووسراوەیەکدا ئێمە جارجارە کارمان بە کلیلی شیفت دەبێ. بەڵام ئەگەر نووسراوەکە بە زمانی کوردی بێت، جارجارە دەبێتە هەزاران جار و ئیدی دەستی پیاو ماندوو دەبێ. بەتایبەت بۆ بزرۆکەی (ە) (هێ).
لە بیرمە کتێبێکی زەلامیان لە مەهاباد بۆ هاوڕێیەک تایپ کردبوو، هێنابووی بۆ لای من کە لیزگەی ناوەکان (فهرست اعلام)ی بۆ دروست بکەم. دیتم بۆ هەر بزرۆکەیەکی (ە)، شیفتێک گیراوە. حیسابم کرد 210000 (دووسەت و دەهەزار) جار شیفت لێ دراوە. هەر لای کاکی نووسەر هێنام ئاڵوگۆڕێکم لە تەختەکلیلدا دروست کرد. ئەو پیتچنە بەستەزمانە دەیتوانی بە 20000 (بیست هەزار) شیفت کارەکەی ڕاپەڕێنێ و 190000 شیفتی بۆ بمێنێتەوە.
برادەرانی کورد ئایتی گرووپیش لە سەر ئینتێرنێت بەرنامەیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە پیتە کوردییەکان دەچنە سەر پیتە ئینگلیسییەکان بۆ نموونە بە لێدانی (F) دەنووسی (ف). بەڵام ئەم بەرنامەیەش دەبێ ئەوەندەی شیفت بۆ بگری لە شان و قۆڵ دەکەوی.
بۆ ڕزگار بوون لە دەست شیفت، من بەرنامەیەکم پێ شک دێ بە ناوی kayboard layout manager کە لە پۆستێکدا بە ناوی (یونیکورد دێوەزمە نییە) بە تەواوی باسم کردووە. بە دابەستنی ئەم بەرنامەیە تەنیا بۆ (نیوەمەودا) شیفتت دەوێ. ئیدی لە هیچ جێگایەکی دیکەدا کارت بە شیفت نابێ و خودا بتحەسێنێتەوە.
جا ئێستاکە خۆتان بڵێن: شیفت باشە یان خراپ؟
هەموو جۆرە فۆنتێکی کوردی لێرەدا هەیە.
ئەو فۆنتانەی ئێستاکە زۆرتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێ، بریتین لە
1. یونیکوردەکان: فۆنتێکی ئیستاندارد و جیهانین و لە کاتی گۆڕینی فایلێکدا هیچ گۆڕانکارییەک بە سەر پیتەکاندا نایەت. ئەو فۆنتانەی خۆشم دروستم کردوون، هەر بە پێی ئیستانداردی یونیکوردە و لێرەدا کەموکووڕییەکانی فۆنتەکانی پێشوو لابراوە.
2. کادیلانەکان: بە پێی تەختەکلیلی فارسی ساز کراون بۆیە زۆرتر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات برەوی هەیە.
3. عەلی کایەکان: لە سەر تەختەکلیلی عەڕەبی ساز کراون بۆیە زۆرتر لە کوردستانی باشوور کەڵکی لێ وەردەگرن.
پێشنیارێک: بۆ ئەوەی هەموومان یەکڕەنگ و یەکدەست و یەکگرتوو بین (ئیشەڵڵا) پێشنیاری من ئەوەیە هەموومان لە فۆنتە یونیکوردەکان کەڵک وەربگرین.
____________________________________________
بۆ داگرتنی فۆنتەکان کلیک لە سەر ناکەوەیان بکەن:
_______________________________________
فۆنتی یونیکورد فۆنتێکی ئیستانداردی کوردییە
فۆنتی شاسەنەم (یونیکوردە) فۆنتێکی ئیستانداردی کوردییە
فۆنتی کادیلانی نوێ:بۆ سەر تەختەکلیلی فارسی دروست کراوە.
فۆنتی کادیلانی پێشوو:هەر کاری پێ نەکەن باشترە، هێندە پیتەکان خراپ چندراون.
فۆنتی عەلی کا: بۆ سەر تەختەکلیلی عەرەبی ساز کراوە.
فۆنتی زانست:بۆ تەختەکلیلی عەرەبی دەبێ.
فۆنتی میدیا:لەگەڵ تەختەکلیلی فارسی جووتە.
فۆنتی نامۆ (ئاوێستایی):بۆ نووسین بە ڕێنووسی ئاوێستایی ساز کراوە
هەنبانە بۆرینە
ئەم بەرنامەیە فەرهەنگی هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژارە کە بۆ کامپیۆتێر ساز کراوە.
بۆ داگرتنی فایلەکە ئـــێــــرە کلیک بکەن.
نەورۆزانە
ئەمەش نەورۆزانەی من بۆ هەموو هاوڕێیان
زۆربەی ئەو شێعرانەی سەبارەت بە نەورۆز و بەهارن، لەم فایلەدا هەن.
بیخوێننەوە و چێژی لێ وەرگرن.